
لۆگۆی ڤیزت کودستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی پێنجشەممە، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێمی کوردستان، دەستپێکی کارەکانی ڕادەگەێنێت و دەیەوێت تا 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنێتە کوردستان.
وێنە گەورەکە: ڤیزت کوردستان دامەزراوەیەکی ناحکومییە و ماوەی زیاتر لە ساڵیکە دامەزراوە، لە چوارچێوەی کەرتی گەشتوگوزار کار دەکات و مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت کیستەیی، وتەبێژی ڤیزت کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڤیزت کوردستان بە فەرمی خۆی ڕادەگەێنێت، ئامانجی دامەزراوەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و ڕاکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەکانی کوردستان.
بە گوتەی هەڵمەت کێستەیی، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان هەوڵ دەدات تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها دامەزراوەکە هەلیکار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسینێت.
گۆشەیەکی دیکە: ڤیزت کوردستان کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی پێویست بۆ کەرتی گەشتیاری لە کوردستان دەکات، هاوکات خزمەتگوزارییەکانی وەکو دابینکردنی هۆتێل، شوێنەکانی مانەوە و پلیت بڕین لەسەر وێبسایتێک پێشکەش بە گەشتیارانی بیانی دەکات.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ڤیزت کوردستان لەسەر چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری کار دەکات، دیارترینیان پرۆژەی تەلەفریکی 10 کیلۆمەتری سۆرانە کە ساڵی 2027 تەواو دەبێت، پڕۆژەکە لە 10 وێستگە پێکدێت و هۆتێل و کافی، شوێنی دیکەی تایبەت لە خۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
13 حەجخوازی ئێرانی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 142 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە