
دیمەنی باڵەزانەی دادگای فیدڕاڵیی لە بەغدا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمار 9ی ساڵی 2014 کێشە دەکەوێتەوە نێوان دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و هیچ لایەکیشان دان بە بڕیاری یەکتر نانێن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نووسراوێکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، بڕیاردراوە بە پووچەڵکردنەوەی ئەو بڕیارەی لە دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەرچووە بە ژمارە (232/فیدراڵی/2024)، کە بڕیاری نادەستووریبوونی دەقی ماددەی (35/هەشتەم)ی یاسای یەکگرتووی خانەنشینییە. کە تایبەتە بە خانەنشینی پلە تایبەتەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕگەیە دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەو پرسەی یەکلایی کردووەتەوە کە نابێت پلە تایبەتەکان بە 80% کۆی مووچەو دەرماڵە خانەنشین بکرێن، بەڵکو دەبێت هەموو فەرمانبەرێک لە هەر پلەو پۆستێک بێت وەک یەک یاساکە بیانگرێتەوە و خانەنشین بکرێن و نابێت جیاوازی لەنێوانیان بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە دادگاکەیان بەرزترین دەستەی دادوەرییە لە عێراق و دادوەرییەکەی لەسەر ئەوە جێگیر بووە کە هەر حوکمێک یان بڕیارێک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پێچەوانەی پسپۆڕیی کارییەوە دەربچێت، بە پووچەڵ دادەنرێت.
ئەوەش بزانە: ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەکرێت، واتە کار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکرێت پەیوەست بە خانەنشینانی پلە تایبەتەکان.
قووڵتر: لە بەرامبەردا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی یەکلاکەرەوە و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، ئەویش بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی (٩٤)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005.
بەپێی ئەم دەقە دەستوورییە، هەر دەستکاریکردنێک بە پووچەڵ و بێ بنەما دادەنرێت و لە پابەندکاریی دەستووریی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی کەمناکاتەوە، چونکە پێچەوانەی دەستوورە. بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی (13)ی دەستوور کە دەڵێت:-
یەکەم: ئەم دەستوورە بە یاسای هەرە باڵا و سەرەکی لە عێراقدا دادەنرێت، لە هەموو لایەنەکانییەوە پابەندکەرە و بێ هیچ جیاوازییەک.
دووەم: نابێت هیچ یاسایەک دەربچوێنرێت کە لەگەڵ ئەم دەستوورەدا ناکۆک بێت و هەر دەقێک لە دەستووری هەرێمەکان، یان هەر دەقێکی یاسایی تر کە لەگەڵیدا ناکۆک بێت، بە پووچەڵ دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 14 فڕۆکەی مەدەنی دەکڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک درێژکرایەوە