لە دەستەی گەشتوگوزارەوە بۆ بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان: ڕۆژانی جەژن دەبێت کراوە بن
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ
ئاڤا نیوز
دەستەی گەشتوگوزار، شوێن و بنکە گەشتیارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە دەبێت لە ڕۆژانی پشووی جەژن هەموویان کراوە بن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دێنە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵیش پیشبینی دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێن. بۆ پێشوازی لەو گەشتیارانە، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەت ئامادەکارییان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "لە ڕۆژانی پشووی جەژن دەبێت هەموو شوێن و بنکە گەشتیارییەکان کراوە بن، هاوکات دەبێت پابەندی ڕێنماییەکان بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، پاکوخاوێنی، سەلامەتی و بەرزنەکردنەوەی نرخەکان. لە ڕێگەی چەند لیژنەیەکیش چاودێریان دەکرێت.
- هەشت ژمارەی پەیوەندی وەکو هێڵی گەرم کراوە دەبن، بۆ ئەوەی لەهەر ڕووداوێکی نەخوازراو گەشتیار پەیوەندی بکات، ئەم ژمارانە لە بازگەکان بە گەشتیاران دەدرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار بنکە و شوێنی گەشتیاری هەن، ئەمانە بەشێکن لە شوێنە گەشتیارییەکان:
480 هۆتێل.
282 مۆتێل.
44 کۆمەڵگەی گەشتیاری.
20 گوندی گەشتیاری .
زیاتر لە 1000 ڕێستورانت و خواردنگەی خێرا.
نزیکەی 700 کافتریا.
28 شاری یاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە