لە یەک ڕۆژ زیاتر چوار هەزار کەس فۆڕمی بوون بە کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدانیان پڕکردووەتەوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دیمەنی کارمەندێکی سەر سندووق لەکاتی هاوکاریکردنی دەنگدەرێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە یەکەم ڕۆژی کاراکردنی لینکی دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان، لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 464 کەس فۆڕمەکەیان پڕکردۆتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پێشکەش کردن لەڕێگەی لینکی ئەلیکترۆنی دەکرێت، کە تا 2025-07-09 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بۆتان شێرکۆ، یاریدەدەری تەکنیکیی لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن بە ئاڤای گوت: هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە، دواتر ڕایبکێشێت و لە نزیکترین بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران پیشکەشی بکات، دوای تەواو بوونی ماوەی پێشکەشکردن ناوەکان بە تیروپشک هەڵدەبژێردرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە یەکەم ڕۆژی کاراکردنی لینکەکە لە سەرتاسەری عێراق 58 هەزار و 540 کەس داواکاری پێشکەش کردووە، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 464 کەس لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بووە:
هەولێر : هەزار و 626 کەس
سلێمانی : هەزار و 677 کەس
دهۆک: هەزار و 161 کەس
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 42 هەزار کارمەندی سەر سندووق هەیە، کە بەشێوەی گرێبەستی کاتی بۆ ڕۆژانی هەڵبژاردن، دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیی دادەمەزرێنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ناسرییە و کەربەلا دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانی بازرگانی ئەمریکا و چین لە لەندەن دەکرێت
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی گۆشتفرۆشەكان لە مەترسییەك ئاگادار دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ناسرییە و کەربەلا دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانی بازرگانی ئەمریکا و چین لە لەندەن دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: نابێت بەعسییەکان لە هەڵبژادن بەشداری بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باخچەلی: پێویستە دەستووری کودەتاچییەکان لەناوببرێت