شاندی هاوبەشی کورد: کار بۆ سووریایەکی لامەرکەزی و چەسپاندنی مافی گەلەکەمان دەکەین

شەیری بکە لە:
شاندی هاوبەشی کورد: کار بۆ سووریایەکی لامەرکەزی و چەسپاندنی مافی گەلەکەمان دەکەین

کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی لەگەڵ هاوسەرۆکانی شاندی دانوستانکاری کورد لە ڕۆژئاوا

ئاڤا نیوز

هاوسەرۆکانی شاندی هاوبەشی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق دوای یەکەم کۆبوونەوەیان ڕایانگەیاند، دوای جەژن سەردانی دیمەشق دەکەن و هەوڵی چەسپاندنی ماف و دەستکەوتەکانی کورد لە سووریایەکی لامەرکەزی دەدەن.

وێنە گەورەکە: شاندی هاوبەشی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق لیژنەیەکی نۆ کەسییە کە دوێنێ ناوی تەواوی ئەندامەکانی ئاشکرا کرا، ئەم شاندە لە کۆنفڕانسی یەکڕیزی کورد لە قامیشلۆ بڕیاری لێدرا کە 26ـی نیسان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕوانگەی هاوبەشی کورد بۆ داهاتووی سووریا نوسرایەوە و بڕیاری لێدرا.

لێدوانی فەرمی: پەروین یوسف، هاوسەرۆکی شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکە دوای جەژن ڕاستەوخۆ دەستبەکارەکانیی دەکات و بە هەموو توانایانەوە کار بۆ ئەوە دەکەن خواستەکانی کورد و مافەکانی لە سووریایەکی دیموکراسیی و لامەرکەزیدا مسۆگەر بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد ئیسماعیل، هاوسەرۆکی شاندی هاوبەشی کوردی وتی، شاندەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆزی کورد لە سووریا و ماف و خواست و داواکارییەکانی، ئومێدیشی خواست دەرفەت بدرێت گەلی کورد لە داهاتووی سووریادا ڕۆڵێکی کاراتر بگێڕێت.

شەیری بکە لە: