
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای ڕێگری لە بەشداریکردنی هەر کەس و لایەنێک دەکات سەر بە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە بێت و داواش لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، کۆمیسیۆن ئامادەکاری بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کۆتایی پێ هێناوە.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: دەستووری عێراق، لە مادەی حەوتدا، قەوارەی ڕەگەزپەرست و تیرۆریستی قەدەغەکردووە، حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لەسەر بنەمای ڕەگەزپەرستی و تووندڕەوی دامەزراوە و هەڵگری ئەو ڕێبازەیە.
زانیاریی زیاتر: مالیکی داوای لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد، بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن پشکنینی ئەمنیی تەواو بۆ کاندید و لایەنەکان بکەن.
شێوازی جێبهجێكردن: سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوشکرد، پێویستە ڕێگری لە کاندیدبوونیان یان بەشداریکردنی هەر کەسێک یان لایەنێک بکەن کە لە ڕووی دەستوورییەوە بە قەدەغەکراو ناسێنراوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی سوننەکان: دەنگ کڕین بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ پرۆژە گەورەکەی گۆمەسپان تەواو دەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ بەغدا کێشە بۆ هەزاران قوتابیی کورد دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی سوننەکان: دەنگ کڕین بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا "بەهێزترین" هێرشی لە سەرەتای شەڕەوە بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجامدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ئەمریکا: بڕیارەکەتان بۆ قەدەغەی گەشت بۆ ئەمریکا ڕەگەزپەرستانەیە