
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە هەڵچوونە سۆزداریەکانیدا، مەسک چەند مانگ لەمەوبەر لەسەر پلاتفۆرمی 'ئێکس'ـەکەیدا نووسی: "ترەمپم خۆش دەوێت، وەک چۆن پیاوێکی ئاسایی پیاوێکی دیکەی خۆشدەوێت". لەو کاتەوە، مەسک و منداڵەکەی لە تەنیشت ترەمپەوە دەیبینین، زیاتر لەوەی سەرۆک لەگەڵ هاوسەر و بارۆنی کوڕی ببینین. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم دۆستایەتی و نزیکییە کەسییە لە ڕاستیدا لەسەر بنەمایەکی فشەڵی بەرژەوەندی و سوودی دوولایەنە دامەزرا بوو. بۆیە چاوەڕوان دەکرا ئەم پەیوەندییە مینڕێژکراوە بە زوویی کۆتایی پێ بێت، بەڵام نەک بەو شێوە تاڵ و ناشیرینەی کە کۆتایی پێهات - کاتێک مەسک ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی پەیوەندیی لەگەڵ جێفری ئێپستەینی بەدناودا هەبووە و داوای لادانی کرد.
ترەمپ بە دەرکردنی کارمەندەکانی بە شێوەی سووکایەتیپێکردن ناسراوە، بەبێ ئەوەی تەنانەت ئاگادار بکرێنەوە، هەروەها بەوەی کە بە "گێل" وەسفیان دەکات. بەڵام نەیتوانی لەگەڵ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە هەمان شێوە مامەڵە بکات. ئیلۆن مەسک پیاوێکی ئاسایی نییە و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپدا گێڕاوە. بۆیە ترەمپ هەوڵی دا بە شێوەیەکی شایستە و بە کەمترین زیان دەری بکات. لە ئاهەنگی ماڵئاوایی فەرمی، لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان لە ئۆڤەڵ ئۆفیس، کلیلێکی زێڕینی دایە مەسک کە لە حاڵەتێکی ناسەقامگیریدا بوو، ئەمەش وەک ڕێزگرتنێک بۆ کۆتاییهاتنی خزمەتەکەی. لە قسەکانی کۆتاییدا مەسک گوتی، کە بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و دۆستایەتی ترەمپ. ترەمپ هەوڵی دا، سەرەڕای لێدوانەکانی مەسک، تووڕەیی خۆی بخواتەوە و کەشەکە هێمن بکاتەوە. بەڵام ئەمە تەنیا چەند ڕۆژێکی خایاند و مەسک هێرشێکی بەهێز و ڕاستەقینەی کردە سەر سەرۆکەکەی پێشووی و جەختی کردە سەر ئەوەی کە مەبەستی ئەوە نەبووە کە لە بەردەم ملیۆنان کەس گوتبووی.
مەسک کەسێکی سۆزدار و هەڵچووە کە زەحمەت کۆنترۆڵ دەکرێت. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان ئەو و ترەمپ، کە بووە هۆی ئەم جیابوونەوە ناشیرینە. ئەگەر ترەمپ هەوڵ دەدات دامەزراوەکان و دەوڵەتی قووڵ لاواز بکات، ئەوا مەسک بەتەواوی لە دەرەوەی دامەزراوەکان دەجوڵێتەوە و پابەندی هیچ یەک لە نەریتەکانی دەوڵەت نییە. ترەمپ، سەرەڕای یاخیبوونی لە واشنتن و دەستەبژێرەکەی، هەندێک لە یاساکانی پاراست و نەبووە هێزێکی تێکدەری ڕەها. ئەو لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکایە. بەڵام مەسک هەرگیز لە حکومەتدا کاری نەکردووە، بەڵام دەیەوێت بیگۆڕێت وەک چۆن بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆمپانیاکانی دەگۆڕێت، بەبێ چاودێری یان لێپرسینەوە. پێکدادانی مەسک لەگەڵ ئەندامانی ئیدارەکەی ترەمپ، بەهۆی دامەزراوەی کارایی حکومەت ناسراو بە 'دۆج'، مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە. ئەو شێوازی بەڕێوەبردنێکی تووندی بەکار برد، سەرەڕای پشتگیریی ئاشکرای ترەمپ لە سەرەتادا، ئەنجامەکانی دەرکردنی کارمەندان زیانی بە وێنەی سیاسیی ترەمپ گەیاند و وەک پێویسیش پاشەکەوتی دارایی بەدەست نەخست. پڕۆژەیەکی ئاڵۆز بوو کە هەر لە ساتی یەکەمەوە دەبوو شکست بێنێت.
ناکۆکییەکی دیکەی نێوان مەسک و ترەمپ لە تێڕوانینیاندایە بۆ جیهان. دوای سەرکەوتنی ترەمپ، مەسک بەشێوەیەکی سەرشێتانە ئاهەنگی دەگێڕا و ڕایگەیاند، کە ئەم سەرکەوتنە خزمەت بە شارستانییەتی مرۆیی و بەرژەوەندیی مرۆڤایەتی دەکات. پاڵنەرەکانی مەسک گەردوونی و ئایدیاڵین، ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ باس لە بەرژەوەندی تاکەکەسی و 'ئەمریکا یەکەم' و نرخی هێلکە و باجە گومرگییەکان دەکات. لە کاتێکدا کە مەسک پێی وابوو سەرکەوتنی ترەمپ خاڵێکی گۆڕانکارییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ترەمپ سەرقاڵی هێرشکردن و سەرزەنشتکردنی بایدن بوو. ناکۆکیی نێوانیان شەڕێک بوو لە نێوان ئایدیاڵیزمی تووندڕەو و واقیعیەتی خودپەرستانە، لە نێوان ڕۆمانسیەتی خەیاڵاوی و ماددیەتی وشک.
لەبەر هەموو ئەمانە، جیابوونەوەکە سەیر نەبوو، بەڵکو کۆتاییەکی لۆژیکی بوو بۆ پەیوەندییەکی فشەڵ لە نێوان دوو کەسایەتیدا کە هەر لە بنەڕەتدا نەدەبوو پێک بگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
مێزە بچووکەکەی واشنتن: کلیلی گۆڕانکاری لە وزە و ئابووری هەرێمدا
27 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
25 ئایار
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
24 ئایار
- بیروڕا
- 31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان