زیاتر لە 142 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کارمەندێکی سەر سندووقی دەنگدان لە کاتی هاوکاریکردنی دەنگدەرێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە 142 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە، بەگوێرەی پارێزگاکانیش زۆرترین داواکاری لە بەغدا و کەمترینیش لە پارێزگای موسەننا پێشکەشکراون.
وێنە گەورەکە: 3ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان کردەوە و تا 9ـی مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت، کارمەندانی سەر سندووق لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە چوار ڕۆژدا 142 هەزار و 534 کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە، لەو ژمارەیەش 109 هەزار و 204 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و 33 هەزار و 330 کەسی دیکەشیان لە ڕەگەزی مێن.
زانیاریی زیاتر: لەناو ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، 90 هەزار و 760 کەسیان فەرمانبەری حکومەتن و 51 هەزار و 774 کەسی دیکەشیان قوتابیی و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
13 حەجخوازی ئێرانی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی دەگەڕێنێتەوە