شوان كەلاری: عێراق 58 ماددەی دەستووری تایبەت بە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناکات
- هەواڵ
- 10 حوزەیران

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، لە دەستووری هەمیشەیی عێراق 58 ماددەی تایبەت بە مافەکانی کورد و هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق هیچ یەک لەو ماددانەی جێبەجێ نەکردووە.
وێنە گەورەکە: دەستوور دەسەڵاتە جیاوازەکانی وڵات ڕێکدەخات و مافی هەمووان وەک یەک دەستەبەر دەکات، بەڵام ئەوەی تێبینی کراوە لە عێراق کار بە دەستوور ناکرێت، بە تایبەت ئەو ماددانەی پەیوەستن بە مافەکانی کورد. دەستووری عێراق لە 144 ماددە پێکدێت.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، یەکەم هەنگاو کە حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێ نەکردنی دەستوور دەستی پێکرد، پێشێلکردنی ماددەی 140 بوو، دەبوو ئەو ماددەیە تا 31-12-2007 جێبەجێ بکرێت، بەڵام حکومەتی عێراق بە سیاسەت ئەمەی نەکرد.
شوان کەلاری لەبارەی پێشێلکارییەکانی دەستوور لەلایەن حکومەتی عێراق ئەمانەشی وت: لە دەستووردا 58 ماددەی تایبەت بە کورد و هەرێمی کوردستان هەیە، عێراق هیچی جێبەجێ نەکردووە.
- لە ماددەی چوار بڕگەی (ب) دەڵێ پێویستە زمانی کوردی وەک دووەم زمانی فەرمی بناسرێت، بەڵام لە یەک دامەزراوەی عێراق کار بە زمانی کوردی ناکرێت تەنانەت لەسەر دراوی عێراقیش زمانی کوردی نییە.
- دەبوو لە سوپای عێراق هاوسەنگی هەبێت، نەک ئەوەیان نەکردووە، بەڵکو ژمارەی ئەفسەرانی کوردیان لە سوپا تا ئاستێکی زۆر کەمکردوەتەوە.
- ئەوەی دەسەڵاتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات، بە ڕێنمایی وڵاتانی دیکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات