لە ڕۆژانی جەژن 173 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژانی جەژن 173 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە

ژمارەیەک پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرن

ئاڤا نیوز

لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان  173 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە. هاوکات دوو کەسیش بەهۆی دوو ڕووداوی جیاواز گیانیانلەدەستداوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانی، لە ڕۆژانی جەژن لە پارێزگای دهۆک منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە ئاودا خنکاوە، کەسێکیش لە زاخۆ بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پلانی دیاریکراو لە ئەرکدا بوون و پلانەکەش بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

ژمارەکان وادەلێن: ئاماری ڕووداوەکان لە ڕۆژانی جەژن: 

خنکان: یەک کەس

مردن بە ڕووداوی هاتووچۆ: یەک کەس

ئاگرکەوتنەوە: 173 ڕووداو

سووتانی پوش و پەلاش: 57 ڕووداو

سووتانی ئۆتۆمبێل: هەشت ئۆتۆمبێل

سووتانی ماتۆرسکیل: یەک ماتۆڕ

شەیری بکە لە: