زەویی کشتوکاڵیی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانە دەستی پێکرد کە زەوییەکانیان بەر قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەکەوێت کە هەزار و 800 دۆنم زەوییە و بەپێی یاسا هەر جووتیارێک تاپۆ یان گرێبەستی هەبێت قەرەبوو دەیگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی هەولێر پرۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێکارەکانمان دەستپێکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە زەوییەکانیان بەر قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کەوتووە، هەر کەسێک بەپێی یاسا قەرەبووەکە بیگرێتەوە، قەرەبوو دەکرێتەوە".
زانیاریی زیاتر: ڕووبەری ئەو زەوییانەی کە بەر قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کەوتوون هەزار و 800 دۆنمە، بەپێی یاسا هەر جووتیارێک تاپۆ یان گرێبەستی هەبێت قەرەبوو دەیگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشتێنەی سەوزایی هەولێر، بەشێوەی بازنەیی بە دەوری هەولێر دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دەرەوەی شەقامی 150 مەتری کە پانییەکەی دوو کیلۆمەترە، ئەم پڕۆژەیە دروست کردنی 10 پۆند و چاندنی ملیۆنان دار لەخۆدەگرێت.
باکگراوند: چوارشەممەی ڕابردوو 4-6-2025، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی هەر گرفت و کێشەیەک لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە