نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ماف و قووتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق کۆبوویەوە و داوای کرد، پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی دەستوور یەکلایی بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بە بەشداری دکتۆر محەممەد ئەلحسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق کۆبوونەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
. ڤاسیلی نەبێنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەرەی پێبدرێت بە شێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەکەین کە سوودی هەیە بۆ گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە، وڵاتەکە و گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوو بوو و داوادەکەین لایەنەکان ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکەن.
. شوانگ، جێگری نوێنەری چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "پێشوازی لە باشترکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین".
. کارۆلین کوین، جێگری نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە و "هیوادارین سەرکردە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و لە نزیکترین کاتدا حکومەت پێکبهێنن".
. جەی دارمادیکار، جێگری نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "داوادەکەین گفتوگۆکان لە نێوان هەولێر و عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەردەوام بێت و پێویستە کار بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت".
. کریستینا مارکوس، نوێنەری دانیمارک لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "پشتیوانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین".
. هوانگ جون کووک، نوێنەری کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بۆ چەسپاندنی پێشکەوتنی سیاسیی گشتگیر و سەقامگیری ڕاستەقینە لە عێراق، زۆر گرنگە چارەسەری ئەو گرژییە چارەسەرنەکراوانە بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
- چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و تێپەڕاندنی ئاستەنگە نێوخۆییەکان زۆرگرنگە.
. ئیڤانجیلۆس سی سیکێریس، نوێنەری یۆنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و بە پێشهاتێکی ئەرێنی وەسفی کرد و ڕایگەیاند، ئێستا زۆر گرنگە سەرکردایەتی سیاسی کورد پێکەوە کار بکەن بۆ پێکهێنانی خێرای حکومەتێکی کاریگەر لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە