گەنمی جووتیارانی سنووری قوشتەپە وەردەگیرێت

شەیری بکە لە:
گەنمی جووتیارانی سنووری قوشتەپە وەردەگیرێت

دیمەنی سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی لۆد لەسەر سایلۆ دروست نەبێت بەپێی خشتەیەک ناوچە بە ناوچە گەنمەکانیان ڕادەست دەکەن.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت لەو بڕە 122 هەزار و 600 تۆن بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر تەرخانکراوە، پڕۆسەکە لە سلێمانی و دهۆک دەستیپێکردووە و سبەی لە هەولێریش دەستپێدەکات.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لە قۆناغی یەکەم گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر وەردەگیرێت، بەگوێرەی خشتەیەک سبەی پێنجشەممە تەنیا جووتیارانی قوشتەپە دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەست بکەن، دواتر بەپێی خشتەکە هی ناوچەکانی دیکەش وەردەگرین."

زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی دووەم سایلۆکانی دیکە لە سنووری هەولێر بەڕووی وەرگرتنی گەنمدا دەکرێنەوە، ئەمەش لە ئەگەری پڕبوونی سایلۆی هەولێر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ