بازرگانیی عێراق: بە گەنمی هەرێمی کوردستانەوە ئەمساڵیش دەگەینە ئاستی خۆبژێوی
- هەواڵ
- 11 حوزەیران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکانی دانەوێڵەی عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ڕێژەی کەمیی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئەمساڵیش عێراق بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی، ڕێژەی بەرهەمی کشتوکاڵی و بە دیاریکراوی بەرهەمی گەنم لە هەموو عێراق کەمبووەتەوە بۆیە ڕێژەی وەرگرتنیش لە هەرێمی کوردستان و عێراق کەمیکردووە، سەرەڕای ئەوەش ڕێژەی پێویستی گەنم لە ناوخۆدا بە تەواوی دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق میوانی گەشتی هەواڵەکانی 12ـی ئاڤا میدیا بوو و ڕایگەیاند: ئەمساڵ تائێستا سێ ملیۆن و 700 هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە، لە هەرێمی کوردستانیش 400 هەزار تۆن وەردەگرین بەوەش دەبێتە چوار ملیۆن و 100 هەزار تۆن، لەگەڵ ئەو گەنمەی دیکە کە لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار وەریدەگرین، لەوانەیە بگەیەن 4.5 ملیۆن تا پێنج ملیۆن تۆن ئەوەش پێداویستی عێراق بۆ ساڵێک دابین دەکات، کە بۆ ئەمساڵ بۆ ئاستی خۆبژێوی پێویستیمان بە چوار ملیۆن و 700 هەزار تۆن گەنم هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەمساڵ پڕۆسەکە لە سلێمانی و دهۆک دەستیپێکردووە و سبەی پێنجشەممە لە هەولێریش دەستپێدەکات، پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دیاریکراوە:
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان وەرگرت و 700 هەزار تۆن بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کرا بوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتن کراوەتە 400 هەزار تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە