دەم پارتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەکات لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەکات لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە

سەرۆک بارزانی - عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

ئاڤا نیوز

وتەبێژی دەم پارتی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای چاوپێکەوتنی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵای کورد دەکات.

وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی لێکەوتەکانی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەردوامی هەیە و هەموو لایەنەکان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەنگاو و بڕیارەکان دەکەن بۆ سەرخستنی پرسی ئاشتی لە تورکیا، چاوپێکەوتنەکانی شاندی ئیمرالی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بەردەوامی هەیە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: لە نزیکترین کاتدا شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکات، هەروەها ئەنجامدانی چەند چاوپێکەوتنێک لە ڕۆژانی داهاتوودا یەکێکە لە پلانە بەهێزەکان و عەبدوڵا ئۆجەلان داوای بینینی بەڕێز مەسعود بارزانی و چەند سەرکردەیەکی کوردی کردووە و پێیوایە ئەم چاوپێکەوتنانە دەبنە هۆی بەهێزکردن و خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: