لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاڤا لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا

شەیری بکە لە:
لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاڤا لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا کەمکرنەوەی ئەرکی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، "بە پشتبەستن بە دوایین شیکارییەکانمان ئەو بریارەمان داوە".

وێنە گەورەکە: بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، ئەمریکا بڕیاریداوە ژمارەی کارمەندانی لە بەغدا کەمبکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرۆک ترەمپ پابەندە بە پاراستنی سەلامەتی ئەمریکییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.

- "بە ڕەچاوکردنی ئەو پابەندبوونە، ئێمە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گونجاوی کارمەندان دەکەین لە هەموو باڵیۆزخانەکانمان". 

- "بە پشتبەستن بە دوایین شیکارییەکانمان بڕیارماندا ئەرکەکەمان لە عێراق کەم بکەینەوە".

لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ ئاگاداری جووڵەپێکردنی کارمەندانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: