وتەبێژی پەکەکە: تورکیا هیچ گەرەنتییەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەداوە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی پەکەکە: تورکیا هیچ گەرەنتییەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەداوە

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان

ئاڤا نیوز

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە لە بۆردوومانەکانی بۆ سەر  مۆڵگە و پێگەکانیان  بەردەوامە. دەشڵیت،  تورکیا هیچ گەرەنتییەکی بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی ئاشتی نەداوە.

وێنە گەورەکە: پەکەکە لە 5 و 7ی ئایاری 2025 کۆنگرەی 12ی خۆی بەست و لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتەکەیان خۆی هەڵوەشاندەوە، تورکیاش چاوەڕێی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە دەکات، چەند جارێکیش بەرپرسانی دەوڵەت ئەوەیان ئاشکراکردووە کە لە هەماهەنگیدان لەگەڵ هەواڵگری بە‌غدا و هەولێر بۆ دانانی میکانیزمێکی تایبەت بۆ ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی چەکدارانی پەکەکە.

لێدوانی فەرمی: زاگرۆس هیوا، وتەبێژی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند: پەکەکە ڕژدە لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی ئاشتی، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا هیچ گەرەنتییەک و هیچ بڕیارێکی بۆ ئاسانکاری پرۆسەکە نەداوە.

ئەو وتەبێژەی پەکەکە گڵەییش لە تورکیا دەکات، بەوەی بۆردوومانەکانی بۆ سەر مۆڵگە و پێگەکانیان بەردەوامە.

داواش دەکات، تورکیا گۆشەگیری سەر ئۆجەلان لە زیندان کەم بکاتەوە، بەوەی کە
ئۆجەلان سەرۆکی دانوستانکاری گرووپەکەیە لە گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا.

شەیری بکە لە: