حكومەتی هەرێمی كوردستان: حكومەتی فیدڕاڵی هیچ ساڵێك 12 مووچەكەی نەناردووە
- بزنس
- 12 حوزەیران

لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سزادان و گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامن و نیازی حكومەتی فیدراڵی لە دژایەتیی قووڵی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیدا بۆ ناوخۆ و دەرەوە ڕوون بووەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەگەرچی ڕێككەوتن لە ئاستی باڵای لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە سەبارەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، بەڵام وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕیاری دا بە ڕاگرتنی ناردنی بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی فەرمیی حكومەت ڕایگەیاند:
٠ لە چەند ساڵی ڕابردوودا، حكومەتی فیدراڵی عێراق، لەسەر ئاستە سیاسی و ئابووری و داراییەكان، گەمارۆی خستووەتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و فشاری بەردەوامی دروست کردووە لە جیاتی هاوبەشی و ڕێككەوتن، هەموو ئامرازێكی بۆ سزادانی هەرێم خستووەتە گەڕ.
٠ ماوەی 11 ساڵە حكومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانی بڕیوە. لە بەرامبەردا هەموو مانگێك بیانووی جۆراوجۆری بۆ نەناردنی مووچە دروست كردووە. سەرباری ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەی خەڵكی كوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێت و بە هیچ بابەتێكەوە نەبەسترێتەوە.
٠ حكومەتی هەرێم هەموو مانگێك بیانووەكانی بەغدای بڕیوە و كێشەكانی لیستی مووچەی چارەسەر كردووە، بۆ ئەمەش سیستەمی پەیرۆڵی دامەزراند و یاسای یەكگرتووی خانەنشینیی عێراق و سیستەمی بەبانكیكردنی مووچەی جێبەجێ كرد و لەسەر داوای حکومەتی فیدڕاڵ دامەزراندنی هەمیشەیی و گرێبەست و لەجێدانانی فەرمانبەرانی بە هەموو شێوەیەک ڕاگرت.
٠ حكومەتی فیدراڵی هەموو مانگێك مووچەی مووچەخۆرانی دواخستووە و هیچ ساڵێكیش هەر 12 مووچەكەی بۆ هەرێم نەناردووە.
٠ لە دوابڕیاری ستەمكارانە و سزادانێكی نوێدا، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی 8 مانگی ساڵی 2025 نەنێرێت، لە كاتێكدا لە 13 ملیار دیناری پشكی هەرێم بۆ ساڵی 2025، تەنیا 4 ملیار دینار نێردراوە.
٠ حکومەتی هەرێم لە 4ـی نیسانی 2023 لەگەڵ عێراق ڕێکكەوتنی ئیمزا کرد کە نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت، هەرێمی کوردستان 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، بەڵام عێراق هیچ تێچوویەكی ئەو بەرهەمهێنانەی خەرج نەكردووە.
٠ بەغدا بۆ ماوەی 11 ساڵە بودجەی كوردستانی بڕیوە و بەوهۆیەوە پرۆژە و گەشەی شارەكانی وەستاندووە، سەرەڕای پەسندكردنی بودجە بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025.
٠ عێراق جگە لەوەی مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت، ئاستەنگیش لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكات، تاكوو نەتوانێت ئابوورییەكەی ببووژێنێتەوە و مووچە دابین بكات.
٠ سزادان و گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامن و نیازی حكومەتی فیدراڵی لە دژایەتیی قووڵی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیدا بۆ ناوخۆ و دەرەوە ڕوون بووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی تووندی حزبەكانی كوردستان و عێراق و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و سیاسەتمەدار و چاودێرانی دەرەوەی لێكەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوتێرێز داوایەک لە ئێران و ئیسرائیل دەکات: کاتی ئەوەیە بووەستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل نرخی نەوت و زێر بەرزبووەوە