فەرماندەیەکی پێشووی ئیسرائیل: هێرشی ئەمجارەی سەر ئێران لەوانەی پێشوو جیاواز دەبێت
- هەواڵ
- 13 حوزەیران

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی پێشووی ئیسرائیل بەر لە هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران هاوکاریی ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕان کوخاو، فەرماندەی پێشووی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئیران لەوانەی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جیاواز دەبێت. ئێمە دەبێت ئۆپەراسیۆنێکی درێژخایەن ئەنجام بدەین. وەڵامی ئێرانیش تووند، جیاواز و سەخت دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوەش لە پێش چاو بگرین کە باشتر وایە هەم لە هێرش و هەمیش لە بەرگریکردن هاوڕێی ئەمریکای هاوبەشی ستراتیژیمان کار بکەین."
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاند دڵنیا نییە لەوەی ئیسرائیل بەم زووانە هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام ئەوە شتێکە کە ئەگەری ڕوودانی هەیە.
زانیاریی زیاتر: " دوای بەدوای ئەو لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-6-2025 ئیسرائیل هێرشی کرد سەر چەند ناوەندێکی گرنگی ئێران و بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا