
ئاراستەکردنی ژمارەیەک درۆنی ئێرانی بەرەو ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوەند و دامەزراوەیەکی گرنگی ئێران و کوشتنی چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، وەکو کاردانەوەیەک ئێران سەد درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کرد سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە کوژراون.
لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران نزیکەی سەد درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداون، بە مەزەندەی ئیسرائیل درۆنەکان پێویستییان بە چەند کاتژمێر هەیە تا دەگەنە ئیسرائیل.
- سوپای ئیسرائیل کار دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی درۆنەکان و خستنە خوارەوەیان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین و بەڵێن دەدەین هەڵەی تاوانکاران کە بەرانبەر بە ئێران و گەلی وڵاتەکە ئەنجامیان داوە بێ وەڵام نابێت.
- لە ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئیسرائیل دەبێت چاوەڕێی وەڵامێکی تووند و بەهێز بێت و خوێنی شەهید حوسێن سەلامی بەفیڕۆ ناچێت بە ئاسانیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە