
ئاڵای وڵاتی ئێران
ئاڤا نیوز
لە ترسی كاردانەوەكان لە دژی هێرشكردنە سەر ئێران، ئیسرائیل پێگە و ناوەندە دیپلۆماسییەكانی لە وڵاتانی جیهان دادەخات.
چیرۆكی سەرەكی: ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێكرد و دەیان شوێنی ستراتیژی و كەسایەتی سەربازی و زانای ئەتۆمی لە چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە كردە ئامانج. پێشنیوەڕۆش شەپۆڵی دووەمی هێرشەكانی ئەنجامدا و كەمێك لەمەوبەریش شەپۆڵی سێیەمی هێرشەكانی دەستپێكرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا باڵیۆزخانەکانی خۆی لە ئەمریکا، بەریتانیا، سوید، نەرویژ، ئەڵمانیا، نەیجیریا، ڕووسیا، ئۆکرانیا و فەرەنسا ئاگادار كردووەتەوە، كە لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، نوێنەرایەتییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان دادەخرێن و خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوێد، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکان، ئیسرائیل نێردە و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی لە وڵاتانی جیهان دادەخات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی كارمەند و نێردە دیپلۆماسییەكانی لەلایەك و ڕێگریكردن لە دروستبوونی هەر جۆرە گرژییەك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە