ماکرۆن: کاتژمێرەکانی داهاتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر ترسناک دەبن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایدەگەیێنێ، وڵاتەکەی بەشداری لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە. هۆشداریش دەدات، کە کاتژمێرەکانی داهاتوو زۆر ترسناک دەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 3:30ـی خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و شوێنی نیشتەجێبوونی دەیان فەرماندەی سوپا و زانای ئەتۆمیی ئێران. لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا کاتژمێر 9:30ـی خولەکی ئەمشەو، ئێران "هێرشی تۆڵە"ـی دژی ئێران دەستپێکرد و بە مووشەکی بالیستیکی- کە بەگوێرەی میدیای ئێران ژمارەیان 150 مووشەک بوو- ئەو وڵاتەی بۆردوومان کرد.
لێدوانی فەرمی: ماکرۆن دەڵێت، کاتژمێرەکانی داهاتوو زۆر ترسناک دەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوکات داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە سەردانی ناوچە مەترسیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن.
زانیاریی بەدەسهتاتوو: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، لە ئاکامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 63 کەس برینداربوون، کەسێکیش بەهۆی هێرشەکانەوە گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکە: هاوکات لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نزیکەی 78 کەس گیانیان لەدەست دا و 320 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە