ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئیستەنبووڵ و عەممان گیریان خواردووە، دەگەڕێنرێنەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاونیشتمانییانەی لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ و عەممان گیریان خواردووە بۆ هەرێمی کوردستان".
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە، لەنێویاندا عێراق ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان لەپێناو ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراو داخست. بەو هۆیەوە ئێستا ژمارەیەک هاونیشتمانیی کورد لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتی تورکیا و ژمارەیەک حاجیش لە عەممان گیریان خواردووە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی ئەوە دەدات بیانگەرێنێتەوە نیشتمان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە ئاکامی گرژییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق داخرا و گەشتەکانی چوون و هاتن لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕاگیران. ئەمەش گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەبووڵ دروستکرد کە بەشێوەی ترانزێت دەیانویست بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەگوتەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ژمارەیەک لە حاجیان کە سەفەری ماڵی خوایان کردبوو، لەڕێگەی گەڕانەوەیان لە فڕۆکەخانەی عەممان گیریان خواردووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتووە، "حکومەتی هەرێم لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆی، لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ هاووڵاتیان و لایەنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتیان تێیدا گیریان خواردووە لە پەیوەندیدایە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان، تا بتوانین بەزووترین کات هاووڵاتیانمان بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە