ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای سەربازی دیکەی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای سەربازی دیکەی ڕاگەیاند

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئاڤا نیوز


میدیای فەرمی ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی دیکەی باڵای سوپا و هەواڵگری وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییە کوژراوەکان گەیشتە زیاتر لە 20 کەس.

چیرۆکی سەرەکی: لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژراون، دوێنێ کوژرانی ژمارەیەکیان ڕاگەیێنرا، ئەمڕۆش کوژرانی دوو فەرماندەی دیکەی باڵای سەربازی ڕاگەیێنرا.

زانیاریی زیاتر:
ئەو دوو فەرماندە باڵایەی ئەمڕۆ کوژراون
جێگرانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێرانن بە ناوەکانی مەهدی ڕەبانى، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانى دەستەى ئەرکانی سوپای پاسداران و غوڵام ڕەزا میحرابی، بەرپرسی کاروباری دەزگای هەواڵگریی ئێران.

 

ئەمەش بزانە: محەمەد باقریش، سەرۆکی ئەرکانی سوپا دوێنی لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل کورژا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ