ئێران: فڕۆکەیەکی جەنگی F35ی ئیسرائیلیمان تێکشکاند

شەیری بکە لە:
ئێران: فڕۆکەیەکی جەنگی F35ی ئیسرائیلیمان تێکشکاند

ئێران دەڵێت فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلمان خستووەتەخوارەوە و وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە

ئاڤا نیوز

 

ئێران دەڵێت لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ فڕۆکەی جەنگی F35ی ئیسرائیلیمان تێکشکاندووە، لەبەرامبەردا وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانست تەنسیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە کە بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 35ی ئیسرائیلی خستووەتە خوارەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی زانیاریی ئەو سەرچاوەیە، فڕۆکەکە لە ئاسمانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە کە دەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. تاوەکو ئێستاش چارەنووسی فڕۆکەوانەکەی دیار نییە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئێران شەوی ڕاگەیاند کە دوو فڕۆکەی جەنگی دیکەی ئیسرائیلیان لەکاتی جەنگدا خستووەتەخوارەوە بەڵام ئیسرائیل ئەوەی ڕەتکردووەتەوە. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی عەرەبی سوپای ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ فڕۆکەیەکی ئیسرائیل لەناو خاکی ئێران خرابێتە خوارەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ