عێراق داوا لە ئێران دەکات بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکەکەیدا بە ئامانج نەگرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە ئێران کردووە لە چوارچێوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، بەهیچ شێوەیەک بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا نەکاتە ئامانج، تارانیش بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە گرژیی و پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە، عێراقیش مەترسی هەیە گرژییەکان بۆ ناوخاکی وڵاتەکەی بگوازرێنەوە ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایش و دۆخی ئابووری عێراق دروستدەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی لە سەرچاوەیەکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدا بە فەرمی داوای لە تاران کردووە لە چوارچێوەی گرژییەکانیدا لەگەڵ ئێسرائیل بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق نەکاتە ئامانج، ئێرانیش لەبەرامبەر ئەو داواکارییەی بەغدا تێگەیشتنی هەبووە و بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ ناوخاکی عێراق نەگوازرێتەوە.
بۆچی گرنگە: حکومەتی عێراق کە لە لایەنە شیعەکانی نزیک لە تاران سەرپەرشتیار و پێکهێنەری سەرەکینی، هاوپەیمانێکی سەرەکی و متمانەپێکراوی ئێرانە، بەغدا لە هەمان کاتدا هاوپەیمانێکی ستراتیژی ئەمریکای دووژمنی ئێرانیشە و نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش جێگیرکراون.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: حکومەتی عێراق ترسی هەیە لە شەڕێکی گەورەی هەرێمییەوە تێوەبگلێت و خاکی وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنە ناکۆک و دژبەیەکەکان، بۆیەش لەلایەک فشار لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات تا هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات عێراق لە پریشکی ئاگری ڕووبەڕووبوونەوەکانیان بەدووربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی خێرای ئەمریکا بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە ئێران ماونەتەوە: جێیبێڵن