
دیمەنێکی پرۆژەی ئێمپایەر لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزینە، خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرەش لەوبارەیەوە دەڵێت 'هەر مووڵکێک 50 تا 60 وەرەقە دابەزیووە'.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دروست بووە، کاریگەری و لێکەوتی ئابووریی بەسەر وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە، لەلایەک نرخی دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرزکردووەتەوە، لەلایەکی دیکەش نرخی زێڕ و نەوتی زیاد کردووە، هاوکات ئەم ئاڵۆزییانە کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەیوان حەمەساڵح، خاوەنی نووسینگەی فرۆشتنی خانووبەرە لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بازاڕی خانووبەرە وەستاوە، هەندێک موڵک کە نرخیان چوار بۆ پێنج دەفتەر دۆلارە 50 تا 60 وەرەقە لە نرخیان شکاوە.
- هەر کەسێک پێشتر کڕیار بووبێت، ئێستا پەشیمانە و موڵک ناکڕێت، جگە لەوەش خاوەنی پڕۆژەکان دەچن موڵک لە خەڵک وەردەگرن و یەکەیەکی نیشتەجێبوونی پێ دەدەن، ئەگەر موڵکەکە بە 10 دەفتەر دۆلار لە کەسێک وەربگرن، ئەوا لە بازاڕدا بە نۆ دەفتەر دەیفرۆشن، بۆ ئەوەی بیکەن بە پارەی کاش.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن سوڵتان، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مانگێکە بازاڕی خانووبەرە کزە، لەگەڵ دروستبوونی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و نەبوونی مووچە بازاڕ زۆر خراپتر بووە، نزخی زەوی 20 تا 30 وەرەقە دابەزیووە، بۆ نمونە ئەگەر شوقەیەک نرخی چوار دەفتەر و نیو بێت، ئێستا مامەڵەکار بە چوار دەفتەریش نایەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە