ئێران: عەلی شەمخانی گیانی لەدەست نەداوە و بەهەڵە وێنەمان چاپ کردووە

شەیری بکە لە:
ئێران: عەلی شەمخانی گیانی لەدەست نەداوە و بەهەڵە وێنەمان چاپ کردووە

وێنەی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی لەگەڵ هەندێک فەرماندەی سەربازی دیکە کە کوژراون

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بریندار بوو، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی گیانی لەدەست داوە، کەمێک دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە،  عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە: دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی لە خانەوادەکەی و تەواوی خەڵکی ئێران کرد و ڕایگەیاند، وێنەی گیانلەدەستدانی بەهەڵە لە پۆستەری "شەهیدەکان" جاپ کردووە.

باکگراوند: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە دوێنێ بەیانییەوە دەستیان پێکردووە، 30 فەرماندە و زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون، چارەنووسی ژمارەیەکیشیان نادیارە و ژمارەیەکیشیان بریندارن، هەر بەهۆی هێرشەکان نزیکەی 80 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 352 کەسیش بریندار بوون.

.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ