ئێران چۆن بڕیاری دا هێرشی تۆڵە بکاتە سەر ئیسرائیل؛ خامنەیی دەستبەجێ چی کرد و چی گوت؟
- هەواڵ
- 15 حوزەیران
ژمارەیەک سەکۆی مووشەکی ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئێران پلانی دانابوو بە دوو هەزار مووشەک وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام تەنیا 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت و چەندین زانای ناوداریشی لەبواری ئەتۆمی کوشت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر ئێران خۆی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەکردبوو کە لەلایەن ئیسرائیل هێرشی بکرێتە سەر، ئەوە ئێران بە دوو هەزار مووشەک وەڵام دەداتەوە، بەڵام کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، تەواوی ئەو سەکۆ مووشەکییانەی تەخت کرد کە ئێران بۆ لێدان لە ئیسرائیل ئامادەی کردبوو، بۆیە ئێران ویستی هەر هیچ نەبێ هەزار مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام لەو هەزار مووشەکەش تەنیا توانی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە چەندین ساڵ پلانیان دانابوو بۆ هێرشەکە و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل زۆربەیان لە هێرشەکەی ئیسرائیل کوژران، بەڵام هەر زوو ئێران بەخێرایی جێگرەکانیان لە شوێنی ئەو فەرماندە سەربازییانە دەستنیشانکرد و دەستیان بە وەڵامدانەوە و هێرشی پێچەوانە کرد.
پێدراوە ڕاستەکان: دوای ئەوەی ئێران وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە، ئەو ڕاستییەی دەرخست کە هێشتا ئێران توانای سەربازی و مووشەکی هەیە و ناتوانرێ دەوڵەتێکی گەورەی وەکو ئێران بە یەک شەو تێکبشکێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەستبەجێ خامنەیی هەموو بەرپرس و فەرماندە سەربازییە باڵاکانی کۆکردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕای جیاواز دروست دەبێ کە بەشێکیان پێیانوایە بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل ئەمریکاش دێتە ناو شەڕەکە، بەڵام بەشێکی دیکەی ناو کۆبوونەوەکە دەڵێن ڕەنگە ئیسرائیل ژێرخانی ئابووری لە نەوت و غاز و شوێنە ستراتیژییەکانی ئێران بۆردوومان بکات و خەڵک هان بدات ڕاپەڕن.
زانیاریی زیاتر: خامنەیی لە کۆبوونەوەکەدا سوور بووە و وتوویەتی، "من وەڵامێکی تووندم دەوێ، ئەگەر بەتووندی وەڵامی ئیسرائیل نەدەینەوە دەشکێین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن