
ساتی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی دەیان درۆن و مووشەکەوە هێرشی کرد سەر تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئێران و ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشی مووشەکی و درۆنی و ئاسمانییەوە بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی یەکدی، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە لە هەردوولا.
ئەوەی ئێستە ڕوودەدات: کەمێک پێش ئێستا ئێران لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیکی و درۆنەوە هێرشێکی فراوانی کردە سەر حەیفا و تەلئەڤیڤی ئیسرائیل. بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان هێرشەکە زیانی زۆری ماددی بەو شوێنانە گەیاندووە، بەڵام تائێستا ژمارەی کوژرا و برینداران بڵاو نەکراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی کاروانێکی درۆنی ئێران لە باکووری ئیسرائیل ئامادە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوایان لە هاووڵاتیان کردووە لە نزیک پەناگە و ژێرزەمینەکان بمێننەوە تاوەکو سەلامەت بن.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیا ئیسرائیلییەکان، دوو کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە کە چۆن و لە کوێ ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە