کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پێنتاگۆن'

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تاوتوێی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات، ئامانجیش لەو کۆبوونەوە خێرایەی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە. 

 

وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکردووە و هەموو ئاماژەکان بەرەو فراوانبوونی جەنگەکە دەڕۆن، تاران و تەلئەڤیڤ هەڕەشەی تووند لە یەکتر دەکەن و ئەمشەو بە تەقینەوەی دۆخەکە ناوزەند دەکەن، وڵاتانی ناوچەکە لە لێواری دابەشبووندان بەسەر هەردوو بەرەکەدا و مەترسی فراوانبوونی جەنگەکە و بەشداری دەوڵەتانی دیکە یەکێکە لە ئەگەرە مەترسیدارەکان.


زانیاریی بەدەستهاتوو: 
ڕۆژی 15-6-2025، سی ئێن ئێن، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە ناوی 'هەستانەوەی شێر' چەند هەفتەیەک بەردەوام بن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پێنتاگۆن' لەبارەی داواکارییەکی ئیسرائیل بۆ چوونە پاڵ ئەو وڵاتە لە جەنگی دژ بە ئێران لە کۆبوونەوەدایە.

لەلایەکی دیکەوە: پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هەموو سیستمەکانمان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکانی لەسەر مێزی گفتوگۆ پێ باشترە لە جەنگ.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ