
بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
ئاڤا نیوز
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل وردەکارییەکانی پشت پرۆسەی بڕیاردان و چۆنییەتی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران کە شوێنە هەستیارەکانی کردە ئامانج ئاشکرا دەکات،'' ئێران چەند هەفتەیەکی دیکە دەبێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی''.
چی ڕوودەدات: لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل ئەو شەڕەی دەستپێکرد کە ماوەی مانگێکە هەڕەشەی لێوە دەکات، بەهۆی ئەمەشەوە و هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئێران گرژییەکانی زیاتر کردووە، بەهۆی ئەم هێرشەوە قوربانی لەهەردوولا کەوتووەتەوە
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات،'' هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان کە دراوەتە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دەریخستووە ئێران تەنیا چەند هەفتەیەکی مابوو بۆ ئەوەی بگات بەو خاڵەی کە بۆمبی ئەتۆمی خۆی دروست بکات ئەگەر بڕیاری دروستکردنی بدات ، ئەمەش زانیارییەکی زێرین بوو پێش دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئێران لەسەر بەشە هەرە هەستیارەکانی چەکی ئەتۆمی کاری کردووە''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و ئێران لە کاتێکدابوون کە ئامادەکارییان بۆ گەڕی شەشەمی دانوستانەکان دەکرد، ئەم لێک نزیکبوونەوەی هەردوولا نیگەرانی بۆ ئیسرائیل دروستکرد و چەندین جاریش ئەمریکا هۆشداری بە ئیسرائیلی دا کە نابێت لەم کاتەدا هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات، بەڵام دواجار هێرشەکەی ئەنجامدا و سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکەی بە نایاب وەسف کرد، بەمەش ناڕوونی کەوتە نێو دانووستانەکانی هەردوو شاندی ئەمریکی و ئێرانی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سوپای ئیسرائیل نۆ زانای دیاری پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی بە ئامانج گرت"هاوکاری و بەشدارییان لە پلانی ڕژێمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکرد."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو