
ئاڵای ولاتانی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە هاوکارییکردنی ئیسرائیل دژ بە هێرشەکانی ئێران، ئاژانسی هەواڵیی ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ئاشکرای دەکات، ئیدارەی ترەمپ ڕەتکردووتەوە بۆ ئێستا بەشداریی ململانێیەکان بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل داوای لە ئیدارەی ترەمپ کردووە بەشداریی لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران بکات، ئیدارەی ترەمپ ڕەتکردووتەوە بۆ ئێستا بەشداریی ململانێیەکاندا بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە بەشداریی لە هەڵمەتە سەربازییە تازەکەیدا بکات دژی ئێران، بەڵام ئەمریکا بیر لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە ناکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ئەمریکا پەیوەندی بەم هێرشەوە نییە، دوای ئەمەش وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی تۆمەتی بۆ ئێران درێژکرد ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا بەشدارە لەگەڵ ئیسرائیل و بەڵگەیان هەیە.
قووڵتر: هەرچەندە بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بۆ هەمان ئاژانس قسەی کردووە و دەڵێت، ناتوانین ڕێگری لە ڕووداوەکان بکەین، بەڵام دەتوانین توانای لە ڕێگەی دانووستانەوە بگەینە ڕێگەیەکی ئاشتییانە و هاوکات خێراترین ڕێگە بۆ ئێران بۆ گەیشتن بە ئاشتی، وازهێنانە لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەکەی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ڕۆژی هەینییەوە دەستیپێکردووە، هەرچەندە ئەمریکا بە فەرمی ڕەتیکردووەتەوە بەشداریی ڕاستەوخۆی سەربازی بکات، بەڵام پشتیوانیی لۆجستی و هەواڵگری و دیپلۆماسیی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە. پێشتر میدیای ئەمریکا ئاشکرای کردبوو کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل "ڕەزامەندیی شاراوە"ی ئەمریکای هەیە و چەندین هەفتە دەخایێنێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن