ئاسایشی سلێمانی: چیای سورێن بۆردوومان نەکراوە و مین تەقیوەتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێن: ئەو دەنگی تەقینەوەیەی لە چیای سورێن بستراوە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر و تەقینەوەی پاشماوەی مین بووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، چەند ڕۆژێکە پارچەی مووشەک لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەوێت. ئەمڕۆ کاتێک دوکەڵێکی زۆر لە چیای سورێن بەرز بوویەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە ئەو ناوچەیە بۆردوومان کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە بارەی دوکەڵ و ئاگرەکەی چیای سورێن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیاتدا هاتووە؛ کاتژمێر 2:35ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگرێک لە بناری چیای سورێن کەوتەوە و بە هۆیەوە چەند پاشماوەیەکی مین تەقینەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
- لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایش ئەوەش هاتووە، "دەزگای ئاسایش لەگەڵ بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بۆ بەدواداچوون. بەرگری شارستانی ئێستا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانیان ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە کە دەڵێن ناوچەکە بۆردوومان کراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەبێت جووتیاران لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەست بکەن