دۆناڵد ترەمپ: بەزووترین کات ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ڕادەگەیێنم
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەزووترین کات جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی پێبێت و "خۆم بەو ئەرکە هەڵدەستم و ڕێککەوتننامەی ئاشتی ڕادەگەیەنم".
وێنە گەورەکە: لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کوشتنی فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییەکان، لەبەرامبەردا وەڵام و هەڕەشەکانی ئێران، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە مەترسیدارترین دۆخ و قۆناغی سیاسی و سەربازییەوە، هەردوولا بەرەو ئاراستەی جەنگی مەزن ئامادەکاری دەکەن و هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی سەربازی وڵاتانی دیکە دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشوو داوای کۆتاییپێهێنانی جەنگەکەی کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: دەبێت جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی پێبێت و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش جەنگ و دووبارە ئەو ناوچەیە شکۆدار و مەزن بکرێتەوە. دەشڵێت، ئێستا کۆبوونەوە و پەیوەندی زۆر لە نێوان سەرۆکەکاندا ئەنجام دەدرێت بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام خۆم لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنم و ڕێککەوتنامەی ئاشتی ڕادەگەیێنم هەروەک چۆن کۆتاییم بە جەنگی نێوان پاکستان و هیندستان هێنا.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ ئێران نارد و ڕایگەیاند: ئەمریکا باشترین و ترسناکترین چەک و پێداویستی سەربازی لەسەر ئاستی جیهان دروست دەکات و زۆرینەیان بۆ ئیسرائیل بەردەست دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە