
ئاڤا نیوز
پەیامنێریی ئاڤا لە كەركووك چووەتە ئەو شوێنەی گەڕەكی ڕەحیماوە كە پارچەیەكی مووشەك كەوتووەتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەك كەوتووە، بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی قسەی هێزە ئەمنییەكانی شارەكە، پارچەكە لە پاشماوەی كڵاوەی مووشەك دەچێت، بەڵام هێشتا ئەو زانیارییە یەكلا نەكراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
لێدوانی شایەتحاڵەكان: بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان بۆ ئاڤا، ئەو كاتەی پاشماوەی مووشەكەكە لە ئاسمانەوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكە بەربووەتەوە، دەنگی بیستراوە و ڕووناكییەكەشی لە ئاسمان بینراوە. دەشڵێن جگە لە زیانێكی كەمی ماددی بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە كە خۆی كرێكارە و ئێستا بۆ كرێكاری لە شاری بەغدایە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئێوارەی ئەمڕۆش لە نزیک سەنگاو، دوو تەنی دیکەی هاوشێوەی یەکتر کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە. ئاڤا زانیویەتی هەردوو تەنەکە مووشەک و درۆن نەبوون، بەڵکو تانکی و کەپسولی سووتەمەنی بوون و نازانرێت پاڵپشتی مووشەک یان درۆن بوون و لەکاتی تەواوبوونی سووتەمەنییەکەیان و تەواوبوونی ئەرکەکەیان کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمەش بزانە: دوێنێ شەویش پارچەیەکی مووشەک لە ناحیەی حاجی ئۆمەران کەوتەخوارەوە، ئەویشیان بێ زیان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
32 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن