
موحسین ڕەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئێرانی دەڵێت، ئیسرائیل بە نیازبوو وەک ڕۆژی یەکەمی هێرشەکانی لە ڕۆژی دووەمیش فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییەکانمان تیرۆر بکات، بەڵام بەهۆی هێرشە بەرامبەر و یەک لەدوای یەکەکانی ئێمەوە، دەرفەتی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنەی نەبوو. هۆشداریش دەدات کە ئەم جەنگە هەفتەیەک زیاتر بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تا ئێستا بەردەوامە و هەردوولا زیانی زۆریان بەرکەوتووە، وڵاتان داوا دەکەن کە دان بەخۆیان دا بگرن کۆتایی بەم جەنگە بهێنن، بەڵام بەرپرسێکی ئێرانی هۆشداری لە درێژەکێشانی جەنگەکە دەدات.
لێدوانی فەرمی: موحسین ڕەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیلییەکان پلانێکی چەند قۆناغییان هەبوو کە قۆناغی یەکەمی، تیرۆرکردن و هێرشکردنە سەر زانا ئەتۆمییەکانمان بوو. بڕیار بوو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەش کۆمەڵێکی دیکەغ کەسەکانمان لە ئێران تیرۆر بکات، بەڵام بەهۆی هێرشە بەرامبەر و یەک لەدوای یەکەکانی ئێمەوە، دەرفەتی ئەمەی نەبوو.
ڕەزایی ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە هێشتا جەخت لەسەر خۆبەدوورگرتن لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەکەینەوە و پابەندی فەتواکەی ڕێبەری باڵا دەبین.
٠ هەرچەندە ناتوانرێت داهاتوو بە وردی پێشبینی بکرێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ هەنگاونان بەرەو بۆمبی ئەتۆم لە ئارادا نییە.
زانیاریی زیاتر: ڕەزایی وتیشی، ئێمەش هەنگاوی بەرامبەرمان نا کە بەمزووانە ڕوون دەبێتەوە، بۆیە ئەم جەنگە هێشتا بەردەوامە و لە هەفتەکانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
35 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن