
دیمەنێکی دوورگەی کیش لە ئێران
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو گەشتیارانەی لە دوورگەی کیش گیریانخواردبوو دەستیپێکرد و لە ماوەی نزیکەی 70 کاتژمێر دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی هەینییەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپكردووە، ئەمەش بووە هۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و چەند وڵاتێکی ناوچەکە و نزیکەی 100 گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە دوورگەی کیش گیریان خواردبوو ، شەوی ڕابردووش پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو گەشتیارانە بە ڕێگەی ئاوی دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: عیمران ئەمیر، ڕێبەری گەشتیاری کۆمپانیای زەمالە بە ئاڤای گوت: ئەو گەشتیارانەی لە دوورگەی کیش گیریان خواردبوو ، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی کەشتیەوە گوازرانەوە بەندەری چارەک ، دواتریش بە ڕێگەی وشکانی دەیانگەڕێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: گەشتیارەکان لە بەندەر چارەکەوە لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بە پاس دەگوازرێنەوە و لە ڕێگەی مەرزی شەلەمچە دێنەوە ناو خاکی عێراق لە بەسرە، لەوێشەوە بە پاس دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، گەشتەکەیان نزیکەی 70 کاتژمێر دەخایەنێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی دروست کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاونیشتمانیانەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت