لیندسی گراهام: پێویستە ئەمریکا پێداویستی سەربازی و بۆمب بۆ ئیسرائیل دابین بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕاگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی هیچ شتێک بە ناوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نەمێنێت.
چی ڕوویدا: لە کاتێکدا کە ئەمریکا و ئێران لە دانووستان دابوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران کە هەردوولا پێنج گەڕی دانوستانەکانیان بە ئەرێنی وەسف کرد و هەردوولا ئامادەکارییان بۆ گەڕی شەشەم دەکرد، بەڵام دواجار ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد بەمەبەستی ڕێگرییکردن لە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی ڕایگەیاند، دوو بژاردە هەیە بۆ لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، یان بە ڕێگەی دیپلۆماسی یاخود لە ڕێگەی سەربازییەوە، من بژاردەی یەکەم بەباشتر دەزانم.
زانیاریی زیاتر: لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بژاردەی دیپلۆماسی، گراهام دەڵێت، داوا لە سەرۆک ترەمپ دەکەم کاتێک ئۆپەراسیۆن کۆتایی دێت، هیچ شتێک بەناوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نەمێنێت، ئەمریکا پێداویستیە سەربازییەکان و بۆمب بۆ ئیسرائیل دایین بکات هەرچییەک ئیسرائیل بیکات لە گەڵی بێت، لەگەڵ ئیسرائیلدا بفڕێت، خراپترین ئەنجام بۆ جیهان ئەوەیە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە