
ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆی دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گەڕی شەشەمی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش لەلایەن تارانەوە وەستێنرا، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی کە واشنتن پشتیوانی لە هێرشەکانی ئەلئەبیب دەکات بۆ سەر تاران.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای یەک مانگ لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دواجار ئیسرائیل هێرشە بەرفروانەکەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و هێرشێکی فراوانی بۆ سەر خاکی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، دواتر و دەستبەجێی ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و تاوەکو ئێستا هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکتری بەردەوامن.
چی ڕوودەدات: بڕیار وابوو ڕۆژی یەکشەممە 15-6-2025، شەشەم گەڕی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەم پێشهاتەی ئێستا دروستبووە چارەنووسی ئەو دانوستانە دیار نییە، ئەمریکاش لای خۆیەوە ئامادەیە لەگەڵ ئێران دابنیشێت. ئێستا و دوای قووڵبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکان ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
لێدوانی فەرمی: دوو سەرچاوەی ئێرانی و سێ سەرچاوەی هەرێمی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئێران لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەرمی دەنوێنێ.
- ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە کە ئێران داوای لە سعودییە، قەتەر و عومان کردووە، داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەن گوشار لە ئیسرائیل بکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەو مەرجە نەرمی دەنوێنێ لە دانوستاندنەکانی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات