
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی 20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن و "تەواوی نیگەرانی"ی خۆیان بەرامبەر بەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە دەردەبڕن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی هەینییەوە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ژێرخانی چەکی ئەتۆمی و بە ئامانجگرتنی بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئێران دەستیپێکردووە، لەو کاتەوە هەردوو وڵات بە چڕی یەکتری بۆردوومان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیرانی دەرەوەی 20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتدەکەینەوە و سەرکۆنەی دەکەین، پێویستە کردەوەکانی دوژمنکارانە دژی ئەو وڵاتە ڕابگیرێت و جەخت لەسەر کارکردن لەپێناو هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەین، تاوەکو گەیشتن بە ئاگربەست و پێویستە بە زووترین کات لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.
- گرنگە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژیی وێرانکەر چۆڵبکرێت و بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە، پێویستیشە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بێنە نێو پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: ئەو وڵاتانە بریتی بوون لە؛ عێراق، شانشینی ئوردن، ئیمارات، پاکستان، شانشینی بەحرەین، بڕۆنای، تورکیا، چاد، جەزائەر، کۆماری قەمەری یەکگرتوو، جیبۆتی، سعودییە، سوودان، سۆماڵ، عوممان، قەتەر، کوێت، لیبیا، میسر و مۆریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە