
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشە، سەرچاوەیەکی باڵا لەو وەزارەتە دەڵێت 'میزان موراجەعە و داهاتیش ئامادە دەکرێت'.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کێشەی مووچە بووە بە سیاسیی، ڕەنگە ئێستا ئاگادارکردنەوەیەک بێت و بڵێن بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرن، یان مەینێرن.
- "ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشین و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت".
- بۆ هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعە و داهاتی مانگی پێنج ئامادە دەبێت، بەڵام تاوەکو بەغدا مووچەی مانگی پێنج نەنێرێت، "ئێمەش داهات و میزان موراجەعە نانێرین".
- دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو دادەنیشێت، "ئێمەش چاوەڕوان دەکەین دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات"
- تێوەگلانی عێراق لەم شەڕەی ئێستای ئێران و ئیسرائیلدا فشارێکی دیکەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوتووە، لە کۆبوونەوەی سبەینێ باسی مووچە ناکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو پرسەکە تاوتوێ بکرێت. هاوکات، دوو ڕۆژ پێشتر ئاڤا میدیا ئەوەی بڵاوکردەوە کە دادگای فیدراڵی دەیەوێت پێش ئەوەی هەر بڕیارێک لەبارەی مووچە بدات، پێشوەختە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی بڕیارێک بدات جێبەجێ بکرێت و ئەستەم نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە