ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزیرانی عێراق - سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وردەكاریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات و باس لە هەڵوێستی سەرۆكوەزیران و هەریەك لە وەزارەتی نەوت و دارایی عێراقیش دەكات.
وێنە گەورەكە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-8-2025، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و وێڕای تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەش كرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا، بەڵام بە مەرج.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە گشتی دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و مەرجەكانی ناردنی مووچە پەیوەیستە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستانەوە.
- یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی بنێرێت، هەرێمی كوردستان دەبێت سبەی یان دوو سبەی پارەكە بدات بە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، هاوكات مەرجەكەی دیكەش ئەوەیە كە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە لیست پۆلێنی بوارەكانی داهاتی نانەوتی بكات و بوارەكان جیا بكاتەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی دیكە بۆ بەغدای بنێرێت.
- لە كۆبوونەوەكەدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە ئەوە داوە كە هیچ گرفتێك لەنێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە دۆسیەی نەوت نەماوە و ئێستا هەرێمی كوردستان 180 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ئامادەیە و دەبێت هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكان ڕابسپێرێت بۆ ئەوەی نەوتەكە لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكرێت.
- هاوكات تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی، "بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش پێویستم بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و پاشان محەممەد شیاع سوودانی وتوویەتی ئێمە و حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتین و دەتوانین چاوەڕوان بین، بەڵام خەڵك ناتوانێت لەوە زیاتر چاوەڕێی مووچە بكات و پێویستە بڕیار لە خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش بدەین پاشان بڕیارەكە خراوەتە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەكە دراوە".
- تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی مانگی شەش خەرج دەكرێت، تا ئەوكاتیش ئەو مەرجانەی كە دانراون جێبەجێ دەكرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی سەرچاوە باڵاكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوە و وەزارەتی دارایی عێراق داوای كردووە كە تاوەكو دوو مانگی دیكە سەرجەمی فەرمانبەران بەشدار بن لە هەژماری من و شاندی هەرێمی كوردستانیش پێشنیازی كۆتایی ساڵی كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆتاییهات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچە و ناردنی داهاتی نانەوتی
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مەرجەكانی ناردنی مووچەی مانگی شەش بڵاو دەكاتەوە