
سەرۆک بارزانی و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆخانەی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی و هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد. لە دیدارێكدا كە كونسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، گویندەلن گرین ئامادەی بوو، دوا پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكە و چەندین پرسی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ كران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە، تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی چارەسەركردنی كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و هاوڕابوون كە نابێت مووچەی هاووڵاتییان بكرێتە بەشێك لە ململانێ سیاسییەكان.
هاوكات، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی بۆ ئەو كۆمپانیا نەوتییە ئەمەریكییانەی كە بەپێی یاسا و دەستوور گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا هەیە، دووپات كرایەوە.
لەلایەکی دیکە: لایەنێكی دیكەی گفتوگۆكان، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوو، كە تیایدا جەخت لەسەر بەهێزتر كردنیان کرایەوە.
هاوکات: باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بارودۆخی سوریا، پێشوەچوونی هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوە ئەرێنییەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- تەندروستی
- 54 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی نوێ؛ زانایان هەویری ددان لە خوری مەڕ بەرهەم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک فەرمانبەری دیکەی ئاکرێ ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەردەچێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و شاندی کوردستان ئەرێنی بووە