پارێزگاری هەڵەبجە: لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکە پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەڵەبجە: لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکە پێکدەهێنرێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی (نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە - پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان)

ئاڤا نیوز

ئاگرە فراوانەکەی سنووری هەڵەبجە کۆنتتۆڵکرا، بەگوێرەی خەمڵاندنی سەرەتایی سەرووی پێنج هەزار دۆنم زەوی سووتاوە. پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت، لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان پێکدەهێنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 17-8-2025، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری سێ گوندی پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، ئاگرەکە تەشەنەی کرد و سنووری شەش گوندی ناوچەکەی تێپەڕاند، سەرووی پێنج هەزار دۆنم زەوی سووتان و زیانی زۆر بەر باخدار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە کەوتن.

لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە؛ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە، لیژنەیەک لەسەر ئاستی پارێزگا بۆ خەمڵاندن زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان پێکدەهێنین."

زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجە هاونیشتمانییەک و پۆلیسێکی بەرگریی شارستانی گیانیانلەدەستدا. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەنوێنەرایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ سەرەخۆشی لە ماڵباتی قوربانیان سەردانی هەڵەبجەی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: