زانیاریی ئاڤا: کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و شاندی کوردستان ئەرێنی بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لۆگۆی (حکومەتی هەرێمی کوردستان و - وەزارەتی دارایی عێراق)
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆتاییهات و ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
وێنە گەورەکە: بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی هەردوولا بەردەوامە و لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە، لە کۆبوونەوەکە محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق بەشداری کردووە.
-کۆبوونەوەکە پێش کاتژمێر 10ـی ئەمڕۆ بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر دوو لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات، واتە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، دەروون مەلا ناجی لە بەغدا، کە لە سەرچاوەیەکی شاندی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی باش لەنێوان هەردوولا دروست بووە.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە شاندەکە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دووبارە بگەڕێنەوە بەغدا و بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی نوێ؛ زانایان هەویری ددان لە خوری مەڕ بەرهەم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک فەرمانبەری دیکەی ئاکرێ ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەردەچێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچە