ئێران بە مووشەکی نوێ و پێشکەوتووتر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران بە مووشەکی نوێ و پێشکەوتووتر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

عەیزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگری ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات و ئاشکرای دەکات، لە ئەگەری هەر هێرشێک وڵاتەکەی بە مووشەکی نوێ وەڵام دەداتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حویزەیرانی ئەمساڵ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ لەجەنگدا بوون، ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرفراوان هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و لە دەرئەنجامدا، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی کردە ئامانج و دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا توانی ئاگربەست لەنێوانیان  ڕابگەیێنێت.

لێدوانی فەرمی: عەیزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، ئەو مووشەکانەی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنراون، چەند ساڵێک لەمەوبەر دروستکراون و لەم جەنگەدا ئێران پشتی بە سەرچاوە دەرەکییەکان نەبەست و هەرچی لە جەنگەکەدا کەڵکی لێ وەرگیرا، "لە لایەن پیشەسازییە بەرگرییەکانی خۆمانەوە بەرهەم هێنرابوو، ئاماژە بەوەش دەکات ئەمڕۆ مووشەکمان هەیە کە توانای زۆر باشتریان لە مووشەکەکانی پێشووتر هەیە".

ئەمەش دەخاتەڕوو، ''ئێران مووشەکی نوێی دروست کردووە و دەشڵێت، ئەو مووشەکانە توانای زۆر باشتریان لە مووشەکەکانی پێشوو هەیە و ئەگەر ئیسرائیل سەرگەرمییەکی دیکە ئەنجام بدات، بە دڵنیاییەوە لەم مووشەکانە کەڵک وەردەگرین''.

 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: