ژمارەیەک "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی" داوا دەکەن مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەبێ مەرج دابەش بکرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی" داوای پابەندبوونی دەستبەجێی حکومەتی فیدراڵی بە بەڵێنە داراییەکانی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچەی مانگانە بەبێ مەرج دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: حەوت ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی، لە میانی خولی 59ـەمی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە جنێڤ بەڕێوەچوو، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پێشێلکارییە ئابوورییەکان بەرامبەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکە، ڕێکخراوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سەدان هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی، لەوانە مامۆستایان، پزیشکان، و فەرمانبەرانی شارستانی، چەندین ساڵە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەدەست دواکەوتن یان بڕینی مووچەوە دەناڵێنن، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر بژێوی ژیان، کەرامەت و مافە بنەڕەتییەکانیان.
ڕاگەیێنراوەکە لەژێر ناونیشانی "تێچووە مرۆییەکان لە ململانێ داراییەکان: پێشێلکردنی مافە ئابووری و مرۆییەکانی کارمەندانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق"ـە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێکخراوە دیارانەی ڕاگەیێنراوەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە:
• ناوەندی عەرەبی - ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی (AECHRIL)
• پەیمانگای نێودەوڵەتیی یاسا (IRI)
• تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ زانیارییەکانی مافی مرۆڤ – جنێڤ
• کۆمەڵەی پارێزەران و ڕاوێژکارانی نێودەوڵەتی – لەندەن
• ڕوانگەی نێودەوڵەتی بۆ بە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ
• ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ لێبووردەیی و ئاشتی
• کەمپەینی دادپەروەریی نێودەوڵەتی
لە هەمان کاتدا: ڕاگەیێنراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بێبەشکردنی فەرمانبەران لە مووچەکانیان، پێشێلکارییەکی زەقی مافی کارکردن و ژیانێکی شایستەیە، بەتایبەتیش پەیماننامەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان.
گرنگترین داواکارییەکان:
1. پابەندبوونی دەستبەجێی حکومەتی فیدراڵی بە بەڵێنە داراییەکانی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی مانگانە بەبێ مەرج.
2. بانگەوازکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاشەوە، بۆ دروستکردنی فشاری دیپلۆماسی و میدیایی لەسەر بەغدا، بۆ مسۆگەرکردنی یەکسانی لە مافەکاندا لەنێوان هەموو عێراقییەکان.
3. ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەلایەن بڕیاردەرە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە لێکەوتە مرۆییەکانی ڕاگرتنی مووچە.
4. فراوانکردنی کاری بەڵگەنامەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەلایەن میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە قەیرانەکە تەنیا ململانێیەکی تەکنیکی یان دارایی نییە، بەڵکو کارەساتێکی مرۆیی بێدەنگە کە هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 حوزەیران
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە