وردەکاریی یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی و کوژرانی پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵڵا
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

وێنەی پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسڕوڵڵا و نەخشەی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، فڕۆکەی ئیسرائیلی فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی کوشت. حیزبوڵڵاش کوژرانی ئەبو عەلی، پاسەوانی تایبەتیی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵڵا و کوڕەکەی لەگەڵ بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بە ناوی ئەبو عەلی خەلیل لەکاتی چوونیان لە عێراقەوە بۆ ئێران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراون.
لێدوانە فەرمییەکان: ڕەنا ساحلی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فڕۆکەی ئیسرائیل لەسەر سنووری عێراق لە دیوی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە لە عێراقەوە چووە بۆ ئێران. لە هێرشەکەدا هەریەک لە ئەبو عەلی خەلیل، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵڵا و کوڕەکەی و حەیدەر موسەوی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای سەر بە حەشدی شەعبی کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە ئاڤای وت: حەیدەر موسەوی بەرپرسی مەلەفی سوریا بووە لەناو کەتیبەکانی سەیدو شوهەدا.
بەگوتەی سەرچاوەکە، ئەبو عەلی پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵا پێش دەستپێکردنی جەنگ نێوان ئێران و ئیسرائیل سەردانی عێراقی کردووە و چووەتە مەزارگە ئاینییەکانی شیعە، ئەمڕۆش لەگەڵ کوڕێکی و حەیدەر موسەوی ویستوویانە سەردانی ئێران بکەن.
فڕۆکەی ئیسرائیلی چاودێری کردوون، هەرکە ئۆتۆمبێلەکەیان داخڵی سنووری ئێران بووە، ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانی کردوون.
لەسەر کوژرانی بەرپرسەکەی حەشدی شەعبی، ئاڤا پەیوەندی کرد بە شێخ کازم فەرتوسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدو شوهەدا، وتی، هەواڵەکە نە پشتڕاست دەکەمەوە، نە ڕەتیشی دەکەمەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەبو عەلی خەلیلی لە هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە تاران پشتڕاست کردەوە.
ئەبو عەلی خەلیل "قەڵغانی سەید" کێیە؟
٠ ناسنامە و ناوبانگ: ئەبو عەلی خەلیل، ناسراو بە "حاجی ئەبو عەلی"، ناوبانگی بەهۆی ئەو دەرکەوتنە بەردەوامانەیەوە پەیدا کرد کە لە پشتی یان بەردەم حەسەن نەسروڵڵاوە دەبینرا لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکانیدا.
٠ پلە و ڕاهێنان: ئەفسەرێکی باڵا بووە و چەندین خولی سەربازیی لە ئێران و لەسەر دەستی سوپای پاسداران بینیوە. بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا، ماوەیەکی زۆری مەشق و ڕاهێنانی لە سەربازگە نهێنییەکانی تاراندا بەسەر بردووە.
٠ ڕۆڵی ئەمنی: بە "قەڵغانی سەید" (درع السيد) ناسرابوو و یەکێک بووە لەو "١٩ ئەفسەرە"ی کە بازنەی هەرە تایبەتیی پاسەوانانی نەسروڵڵایان پێکدەهێنا، بەتایبەتی پێش ئەو زنجیرە تیرۆرکردنانەی کە حیزبوڵڵایان هەژاند.
٠ ڕۆڵی مەیدانی: تەنها پاسەوان نەبووە، بەڵکو سەرپەرشتیاری شەڕەکانی حیزبوڵڵا بووە شانبەشانی ڕژێمی ئەسەد لە شاری حەلەبی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو لە هیندستان و پاکستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا