ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی ئێران بۆردوومان دەکات، ئێرانیش هۆشداری لە چۆڵکردنی تەلئەبیب دەدات
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
هێرشی ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەوە بۆ سەر چەند شارێکی ئێران بەردەوامە. ئێرانیش هۆشداری بە خەڵکی تەلئەبیب دەدات هێرشی نوێی مووشەکی دەکات و دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، بۆ یەکەمجار درۆنی ئێرانی لە قوڵایی خاکی ئیسرائیلا ئامانجەکەی پێکاوە. دوو درۆنیش کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە شاری بەیسان بووە، ئەوی تریشیان لە شوینێکی چۆڵ بووە لە نزیک شاری ئیلات.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ئیسرائیلی ئاشکرایان کردووە، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ئێران، هەزار و 100 درۆنی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە، 300 دانەی هەر بە ئاسمانەوە تەقاندوونەتەوە، 200 دانەیان بە ئاسمانی سووریاوە تەقێندراونەتەوە، 700 دانەکەی تریش هەر نەگەیشتوونەتە سنووری ئیسرائیل و لە ڕێگا کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکانی جەنگەکە تا ئێستا ئەمانەن:
٠ سوپای ئیسرائیل: بەردەوامین لە بەئامانجگرتنی سیستەمی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر کۆگاکانی چەک لە بەندەر عەباس.
٠ میدیاکانی ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە 250 مووشەکی بالیستیکی ئێران لەناوبراون.
٠ میدیاکانی ئێران: ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر بنکەی سەربازی لە باشووری تاران کردووە.
٠ میدیای ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل هێزی دەریایی ئێرانی کردە ئامانج.
٠ میدیاکانی ئیسرائیل: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکەی دەریایی ئێران لە بەندەر عەباس.
٠ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران: 6 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە تەورێز خراونەتە خوارەوە.
٠ سوپای پاسداران: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دەیان درۆنمان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
٠ سوپای پاسداران: ئیسرائیل لە ئەهواز ناوەندێکی فریاگوزاریی تەندروستیی کردووەتە ئامانج.
٠ میدیاکانی ئێران: لە شاری یەزد حەوت کەس بەهۆی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستگیرکران.
٠ میدیاکانی ئێران لە شاری ئەستەرای باکووری ئێران 15 کەسی گوماناوی دەستگیر کران.
٠ میدیاکانی ئێران: سیستمی بەرگری لە ئەهواز مووشەکێکی ئیسرائیلیان خستە خوارەوە.
٠ میدیاکانی ئێران: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تەورێز دەستیپێکرد.
٠ سوپای پاسداران داوا لە دانیشتووانی تەلئەبیب دەکات شارەکە چۆڵ بکەن.
٠ میدیاکانی ئێران: سیستمی بەرگریی تەورێز چالاککرا.
سوپای ئیسرائیل: بە 60 فڕۆکەی جەنگی هێرشمان کردە سەر تاران.
٠ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ جەنگ کردووە.
٠ سەرۆکی ئیسرائیل: هێرشەکانی ئێران دوو لە کۆنترین مزگەوتی حەیفایان وێران کرد.
٠ ئەی ئێف پی: دوو تەقینەوە تارانیان هەژاند.
٠ سوپای ئیسرائیل بە درێژایی ئەمرۆ لە زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن ئامانجی پێکاوە.
٠وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر سێ نەخۆشخانەو شەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کارمەندی تەندروستی کوژراون.
٠ ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە شیراز، لە هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرێکی گەورە لە بنکە سەربازییەکە کەوتووەتەوە.
٠ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی هەردوو شاری ئەهواز و مەعشوور لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران.
٠ سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە پارێزگای لوڕستان هەوڵێکی تەقاندنەوەی بۆمبێکیان لە خوڕەم ئاباد پووچەڵ کردووەتەوە، کەسێکیان بەو تۆمەتە دەستگیر کردووە و وتوویانە ئەمە سیخوڕێکی ئیسرائیلە.
٠ تاوەکو ئێستا لە شیراز و خوزستان و تاران بۆردوومان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو لە هیندستان و پاکستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا